پێكی ئامۆژگاری دیمبلی دەكات

وەرزش

12/11/2018‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێراد پێكی ئیسپانی‌و یاریزانەی بەرشەلۆنە، ئامۆژگاری عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی كردووە.

پێكی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندووە، یانەی بەرشەلۆنە پێویستی بەعوسمان دیمبلییە، بۆیە دەبێت ئەو یاریزانە گرنگی بەراهێنانەكان‌و پابەندی بەیانەكەوە بێت.

پێكی هەروەها رایگەیاندووە، كە پێویستە عوسمان دیمبلی هەڵسوكەوتەكانی بگۆڕێت‌و ئامۆژگاری راهێنەرەكەی وەربگرێت، بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی سەرەكی یانەی بەرشەلۆنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوو بەهۆی ناپابەندی عوسمان دیمبلی بەراهێنانەكانی یانەكەی، لەپێكهاتەی یانەكە دوورخرایەوە، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح