نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكات

جیهان

12/11/2018‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 93 سەنت بەرێژەی 1.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 54 سەنت بەرێژەی 0.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.73 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەلبَدوانەكانی خالید فەیاح وەزیری نەوتی سعودییەوە بوو، كە رایگەیاندبوو، ئەوان لەساڵی داهاتوو 500 هەزار بەرمیل نەوت بەشێوەی رۆژانە دەخەنە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح