هەرێم دەیەوێت بە بەشە بودجەكەی لەعێراق پاشەكەوتی موچە هەڵبگرێت

عیراق

12/11/2018‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە ئەگەر پشكی هەولێر لەبودجەی گشتی عێراق زیادبكرێت، ئەوان وەك حكومەت دەتوانن موچەی فەرمانبەران بدەن.

پشتیوان سادق ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە حكومەتی عێراق‌و پەرلەمانی ئەو وڵاتە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق، لەناویشدا پشكی هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی رۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019، پشكی هەرێم بە 12.67 دیاریكراوە، كە هەرێمی كوردستان ئەوە بەكەم دەزانێت‌و داوای 17% دەكات.

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەوەشی راگەیاند، كە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق، وەك نوێنەری كورد لەبەغداو ئەنجوومەنی وەزیران كار دەكات بۆ ئەوەی پشكی هەرێم لەپرۆژەكە زیادبكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم لەساڵی 2016وە بەهۆی كەمی بودجەكەی موچەی فەرمانبەران بەتەواوی نادات‌و مانگانە بەشێكی لێپاشەكەوت دەكات‌و تائێستاش دیارنییە، ئەو پاشەكەوتە كەی هەڵدەگیرێت.

هـ ـ ح