داوای قەدەغەكردنی گەشت لەوەزیرەكانی كابینەكەی عەبادی دەكرێت

عیراق

12/11/2018‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رامی سكینی پەرلەمانتاری عێراق داوای قەدەغەكردنی گەشتی لەوەزیرەكانی كابیتەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد.

رامسی سكینی لەمیانی لێدوانێكی، سەرەڕای داوای قەدەغەكردنی گەشت لەوەزیرەكانی كابینەكەی عەبادی رایگەیاند، دەبێت جگە لەوەزیرەكان، گەشت لەبریكاری وەزیرەكان‌و بەرێوەبەرە گشتییەكان قەدەغە بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری داواكارییەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەگەر هاتوو وەزیر، یان هەر بەرپرسێكی تر تۆمەتباركران بەگەندەڵی، بۆ ئەوەی لەبەردەست دادگا بێت‌و لێپرسینەوەی لێبكەن.

سكینی هەروەها راشیگەیاند، بەشێكی زۆر لەو بەرپرسانە بەشێك بوون لەكێشەو ئاڵۆزی‌و قەیرانەكان، بۆیە دەبێت لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەیان لێبكرێت‌و رێگەی گەشتكردنیان لێبگیرێت.

هـ ـ ح