هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لە ئێران لە سێدارەدرا

کوردستان

12/11/2018‌ 1659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەندكراوێكی خەڵكی باشووری كوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو 6ی نۆڤەمبەر، بەندكراوێكی خەڵكی هەولێر بە ناوی (سۆران ڕەشید زاهیدی) ناسراو بە سۆران هەولێری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سۆران ڕەشید تەمەنی 33 ساڵ بووە و خەڵكی هەولێر بووە كە ماوەی سێ دەیەیە لە ئێران دەژی.

سۆران چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی كوشتنی هاوكارێكی لە كارگەی چیمەنتۆی شاری زەنجان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوكمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ه.م