شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی گه‌مارۆی خستبێته سه‌ر هەناردەکرنی خواردن و دەرمان بۆ ئێران.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا هەرگیز گه‌مارۆ ناخاته سه‌ر هەناردەکرنی خواردن و دەرمان بۆ ئێران.
مایک پۆمپیۆ ڕەخنەی لە گۆڤاری news week گرت، چونکە گۆڤارەكه ئاماژەی بە گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ کەناڵی BBCدا دابوو، کە گوتبووی ئێران دەبێت گوێ لە ئەمریکا بگرێت، ئەگەر دەیەوێت خەڵکی وڵاتەکەی نان بخۆن.
لەکاردانەوەی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاره‌كه مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێت:"شەرمە بۆ news weekی ساخته کە یارمەتی درۆ بەردەوامەکانی جەواد زەریف دەدات، ڕاستییەکەی ئەمەیە، ئەمریکا خواردن و دەرمانی گەمارۆ نەداوە و هەرگیزیش سزای نادات، ئەم نمونانە لە سزاکان بەخشراون".
پێشتر محه‌مه‌د جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران جه‌ختیكردبوه‌وه له‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا، كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر گه‌لی ئێران.
ڕ . ج