یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەبێتە جێگرەوەی كاسیمیرۆ لەبەرازیل

وەرزش

13/11/2018‌ 258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل رایگەیاند، یاریزانێكیان لەیانەی بەرشەلۆنە بەشداری ئەو دوو یارییەی هەڵبژاردەكەیان دەكات، كە لەبەرانبەر هەڵبژاردەكانی ئۆرۆگوای‌و كامیرۆن ئەنجامی دەدەن.

یەكێتییەكە راشیگەیاند، كە رافینیا ئەلكانتارا ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنەیە، بەشداری یارییەكە دەكات، ئەوەش لەجێگەی كاسیمیرۆ، كە ئەوەی دووەم پێكانی هەیە.

لەبەرانبەردا رافینیا پابەندی بەداواكارییەكە دەربڕیوەو ئەمڕۆ سێ‌ شەممە پەیوەندی بەهەڵبژاردەی بەرازیل دەكات بۆ بەشداری لەراهێنانەكان.

یارییەكانی بەرازیل یاری وردی نێودەوڵەتین‌و رۆژی هەینی لەبەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای یاری دەكەن‌و رۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو بەرانبەر كامیرۆن.

هـ ـ ح