دۆڕاندنەكەی بەرانبەر بیتیس كێشەی خستووەتە نێوان یاریزانانی بەرشەلۆنە

وەرزش

13/11/2018‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریزانانی بەرشەلۆنە، بەهۆی ئەو دۆڕانەی بەرانبەر یانەی ریاڵ بیتیش تووشیان بوو، كێشە لەنێوانیان دروست بووە.

بەپێی سەرچاوەكان، كێشەكان لەنێوان لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و جێرادر پێكی ئیسپانی دروست بووە، بەشێوەیەك بەتوندی رووبەڕووی یەك بوونەتەوە.
پێگەی Movistar بڵاویكردەوە، كە پێكی لە سوارزێ نزیك بووەتەوەو بەتووڕەیی پێی وتووە، تۆ لەسەر لێدانەكان ناتوانی لێپرسینەوەم لێبكەیت‌و پێكیش وتوویەتی باشە، هەموو شتێك باش دەبێت.

هاوكات ئارتۆلۆ ڤیدال لەپێكی نزیكبووەتەوەو پێی وتووە، كە پێم وتی تۆپەكە واز لێبێنە بۆ من، بەڵام تۆ گوێت پێنەدام پێكیش وتوویەتی گوێم لێنەبووە، ئەگەرنا وازم دەهێنا.

ئەم دەمەقاڵەیە لەچوارچێوەی یارییەكەی بەرشەلۆنەو بیتیس لەنێوان یاریزانانی یانە كەتەلۆنییەكە دروست بووە، كە یارییەكە بەچوار گۆڵ بەرانبەر بەسێ‌ گۆڵ لەسودی یانەكەی دووەم كۆتایی هات.

هـ ـ ح