شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت، كاتێك ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودییه تۆماری ده‌نگیی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی گوێ لێبووه وتویه‌تی "ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه ئالوده‌ی هیرۆینه".
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، تۆماریی ده‌نگیی كوشتنی جه‌مال خاشقچی پێشكه‌شی ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا‌و سعودییه كردووه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودییه كه گوێی له تۆماره ده‌نگیه‌كه بووه وتویه‌تی:"ئه‌و تاوانباره ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری هیرۆینه، چونكه ته‌نیا كه‌سێكی ئالووده بوو تاوانێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامده‌دات".
سه‌رۆك كۆماری توركیا تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی به "زۆر ترسناك" وه‌سفكرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا‌و ئه‌ڵمانیا‌و وڵاتانی دیكه له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچیه‌وه وتی، ئه‌وان زۆر هه‌ست به بێزاریی ده‌كه‌ن له‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدراوه.
ڕ. ج