ناوەڕۆكی رێككەوتنێكی هەرێم‌و عێراق بۆ رووبەڕووی شانە نووستووەكانی داعش

عیراق

14/11/2018‌ 1233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرێمی كوردستان‌و عێراق گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ رووبەڕووبوونەوەی شانە نووستووەكانی داعش.

بەپێی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی هەرێمی كوردستان‌و عێراق، هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان چەند ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ئەنجامدەدەن.

هەر بەپێی رێككەوتنەكە، ئۆپەراسیۆنەكان لەناوچە كێشە لەسەرەكان‌و پارێزگای كەركوك دەبێت، ئەوەش لەپێناوی كۆتاییهێنان بەجموجوڵەكانی چەكدارانی داعش لەو ناوچانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەناوچەكانی كەركوك‌و دەوروبەری دەستیان بەجموجوڵی چەكداری كردووە، لەو بارەشەوە چەندین جار هۆشداری دراوە.

هـ ـ ح