شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیی ئاشكرایكرد، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌یه‌وێت عوسمان دێمبڵی یاریزانی به‌رشه‌لۆنه له‌وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزاناندا، په‌لكێشی یانه‌كه‌ی بكات.
ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانیی بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئاماده‌یه 85 ملیۆن پاوه‌ند كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی 111 ملیۆن دۆلار، بۆگواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبڵی بداته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایكرد، لیڤه‌رپوڵ له ڕۆژانی داهاتوودا نوێنه‌ری خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ده‌نێرێته ئه‌و یانه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی گواسته‌وه‌ی زستانه‌دا دێمبڵی په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوڵه‌وه بكات.
ڕ . ج