سەفین دزەیی: خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم‌و شارەكانی عێراق زیان بە بازرگانان دەگەیەنێت

عیراق

14/11/2018‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەێنێت "خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم‌و شارەكانی عێراق زیان بە بازرگانان دەگەیەنێت و تەنها بەرژەوەندی چەند گروپێكن".


 ئەمرۆ چوار شەممە سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دانانی خاڵی كومگرگی لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق لەبەرژەوەندی چەند دەستە‌و گروپێكن‌و بەهۆیەوە زیان لە بازرگانان‌و هاوڵاتیان دەدات، ئاشكراشیكرد لەكۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بریار دراوە ئەو خاڵە گومرگیانە لاببرێن".

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم هیواشی خواست بریاری گواستنەوەی 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوتی شاری كەركوك لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هـ ـ ر