شارپرێس:
دادگای ئێران بازرگانی
ناسراوی ئێران وەحید مەزلوومی ناسراو بە ''پاشای ئاڵتوون'' لە تاران
لەسێدارەدرا.
ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران
بڵاویانکردووەتەوە "بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 14-11-2018) لە گرتووخانەی
ئێڤینی تاران بڕیاری لەسێدارەدانی وەحید مەزلوومی ناسراو بە پاشای ئاڵتوون و محەممەد
قاسمی بەتۆمەتی دروستکردنی پشێووی لە سیستمی ئابووری و دراوی ئێران لەڕێگەی
ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی دراو و زێر جێبەجێکرا".
ئەوەش دوای ئەوە دێت
کە وەحید مەزلوومی سەرەتای هاوینی ئەمساڵ بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی دراو و
ئاڵتوونی ئێران دەستگیرکران، پۆلیسی ئێران رایگەیاند: "مەزلوومی و تیمەکەی
زیاتر لە 250 هەزار سکەی ئاڵتوونی ئێرانیان کڕیوە تاوەکو نرخی ئاڵتوون لە
بازاڕەکان بەرزببێتە و لەدادگاش بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی بڕیاری
لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند".
هـ ـ ر