سبەینێ بەرهەم ساڵح سەردانی ئوردن دەکات

عیراق

14/11/2018‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆماری عێراق دووەمین سەردانی فەرمی خۆی بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدات.


نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار بڵاویکردووەتەوە "سبەینێ پێنج‌شەممە د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دووەمین سەردانی فەرمی خۆی بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدات و ئەو سەردانەشی بۆ وڵاتی ئوردنە".

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشداوە "سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی مەلیک عەبدوڵای پاشای ئوردن بوە".

هاوکات لەوسەردانەدا ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی و پەرلەمانی یاوەری سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.

 

هـ ـ ر