ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی لە بەرانبەر چارەنووسی سەدان عەرەبی خەڵکی ئەهواز دەربڕی

جیهان

14/11/2018‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە بەرپرسانی ئێران dekat، بەخێرایی چارەنووس و شوێنی هێشتنەوەی سەدان عەرەبی ئەهواز کە دەگووترێت بەبێ دەستڕاگەشتن بە خێزان یان پارێزەر بەندکراون، ڕوون بکاتەوە.

ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی ڕایگەیاندوە "لە ڕۆژانی کۆتادا چالاکوانانی عەربی خۆزستان لە دەرەوەی وڵات بەم ڕێکخراوەیان ڕاگەیاندووە کە 22پیاو و چالاکێکی مەدەنی بەناوی موحەمەد مومنی تیماس بە شێوەیەکی نهێنی لەسێدارە دراون".

دوو ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە غولامڕەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان، هەواڵی ئەم لەسێدارەدانانەی بەدرۆ خستبوەو و ڕایگەیاندبو "بەندکراوان تاوان بەسەریاندا ساق بووەتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتری تاوانەکانی ئەوانی پێشکەش نەکرد".

فلیپ لۆتێر، بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە و پشتیوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیای باکووری ئەم ڕێکخراوە،  ڕایگەیاند" زۆر سەختە بتوانین ئەوە بڵێین کە ئەم کەسانە بەس چەند هەفتەیەک لەپاش بەندکردنیان دادگاییکردنێکی عەدالەتخوازیانە کرابن، تا بگات بەوەی کە بتوانین لە سزای لەسێدارەدانیان واز بێنین".

ڕێکخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی وتویەتی  "یەکێک لەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانی ئەو جێبەجێ بووە، ئەحمەد حەیدەری، خاوەن دوکانێکی سیرامیک بووە کە تەمەنی 30ساڵەو چەند ڕۆژێک پاش هێرشکردنە سەر مانۆڕی سەربازی لە ئەهوازدا دەستگیر کرا. کە لەو هێرشەشدا 24نەفەر لە هێزەکانی ئێران و هاوڵاتی مەدەنی کوژران".

لێبوردتی نێودەوڵەتی هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە "خێزانی ئەحمەدی حەیدەری تا ڕۆژی 11ی نۆڤەمبێر هیچ شتێکیان لەبارەی شوێنی مانەوەی ئەو نازانن تا ئاوا کە لەوان داوا کراوە پەیوەندی بە سەنتەرێکی وەزارەتی هەواڵگری ئێران بکەن و لەوێدا وەفاتنامەی مردنی کوڕەکەیان پێدراوە و گووتراوە کە ئەو 9ی نۆڤەمبێر لەسێدارە دراوە".

هەروەها ئەم ڕێکخراوە خوازیاری ئازادکردنی خێرای ئەو کەسانە بووە کە بەس لەبەر خۆپیشادانی ئاشتییانە یان ناسنامەی نەتەوەیی بەندکراون.

ئەم ڕێکخراوە هەروەها نوسیوییەتی "هەرچەندە پلە باڵاکانی ئێرانی ئەرکیان ئەوەیە هەموو ئەو کەسانەی گومانلێکراو لە هێرشەکانی ئەهوازن لەدادگاییکردنێکی عەدالەتخوازیانەدا سزا بدەن، بەڵام ناتوانن لەمکارەیان بۆ لەنێوبردن و سڕینەوەی کەمینەی نەتەوەی عەرەبی ئەهواز سوود لێ ببەن".

لەهێرشەکانی ئەهوز چوار کەسی چەکدار بەرەو مانۆڕێکی ئەهواز تەقەیان کرد کە 12سەرباز و 12کەسی مەدەنییان کوشت، کە دواجار ڕێکخراو داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیملە ئەستۆ گرت.

هـ ـ ر

بەپەلە