حكومەتی بەریتانیا رەشنوسی دەرچوونی بەریتانیای لە یەكێتی ئەوروپا پەسەندكرد

جیهان

14/11/2018‌ 812 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی دوای گفتوگۆكردنێكی پێنج كاتژمێری رەشنوسی دەرچوونی بەریتانیای لە یەكێتی ئەوروپا پەسەندكردووە.

تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شەوی چوارشەممە رایگەیاند، كابینەكەی بە زۆرینەی دەنگ رەشنووسی جیابوونەوەیان لە یەكێتی ئەوروپا پەسندكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێیوایە بڕیارەكە باشترینە بۆ بەرژەوەندی سەرتاسەری شانشینی یەكگرتووی گەلی بەریتانی تێدایە.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاند، "بڕیارەكە لە بەرژەوەندی نیشتمانییەوە و رێككەوتنەكە بەڵێنەكانی ریفراندۆمەكەی 2016ی تێدایە".
ه.م