شارپرێس:
مالكۆمی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، لیۆنێل میسی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وییه.
مالكۆم له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كرد‌و ڕایگه‌یاند، به ته‌واوی نازانێت میسی چی ده‌كات، تا له‌نێو یاریگه نه‌یبینیت نازانیت چ گه‌وهه‌رێكه.
مالكۆم ده‌شڵێت:"میسی یاریزانێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی، ئه‌و به‌رده‌وام باشترینی ده‌وێت بۆ تیمه‌كه‌ی".
به‌وته‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، میسی به‌رده‌وام یاریزانانی هاوڕێی هانده‌دات بۆئه‌وه‌ی باشترین ئاست هاوشێوه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكه‌ن.
ڕ . ج