شارپرێس:
هه‌رچه‌نده توركیا‌و ڕووسیا چاوه‌ڕێ بوون ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌سوریا بكشێنێته‌وه، به‌ڵام نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا جه‌ختیكرده‌وه له مانه‌وه‌ی هێزی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا.
جه‌یمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا پاش كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعش له‌سوریا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕێگریكردن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ نێو خاكی ئه‌و وڵاته.
جه‌یمس جێفری باسی له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئێران میلیشیاكانی له‌خاكی سوریا بباته ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وه كێشه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته دروستده‌كات.
نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا نه‌یشارده‌وه وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ڕۆڵی هه‌بێت له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێی سوریا.
ڕ . ج