دهۆک.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە ٢٣ کەس بونە قوربانی

کوردستان

15/11/2018‌ 487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر شەقامى سەرەکى دهۆک لە ئەنجامى ڕووداوێکى هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠کەسی تریش برینداربوون.


بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەتدا لە دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠کەسى تریش کە لەناو پاسەکەدا بوون برینداربوون.


ئازاد تەھا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی دهۆک - هەولێر نزیک گوندی تەلوە پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە؛ کە یەکێکیان پاس بووە و ئەوی دیکەش ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێت بووە".

ئازاد تەھا ئاماژەی بەوەشدا "لەو رووداوە سەختەدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و 18 کەسی دیکەش برینداربوون".

لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک وتوشیەتی "هێشتا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نازانرێ بەڵام ئەمڕۆ لە دهۆک باران بووە و مەودای بینین کەمبووە".

هـ ـ ر

بەپەلە