105ەمین بەرکەوتوی قوربانی چەکی کیمیایی گیانی لەدەستدا

کوردستان

15/11/2018‌ 400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قوربانییەکی دیکەی چەکی کیمیایی لەشاری هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێکی دیکە لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەو بەرکەتووەی چەکی کیمیایی هەڵەبجە ناوی "توبا سەید قادر" و خەڵکی عەبابەیلێ بوو، یەکێک بوو لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ساڵی 1988. پاش چەندین ساڵ گیرۆدەبوونی بە کاریگەرییەکانی چەکەکە، ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە راگەیاندوە "لەدوای ساڵی 2003ـەوە 105 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی مردوون، بە دەیانی دیکەش باری تەندروستییان ناجێگرە و پێویستییان بە چارەسەری بەپەلە هەیە".

هـ ـ ر