مەیمونێك منداڵێكی 12 رۆژە لەهندستان دەكوژێت

جیهان

16/11/2018‌ 686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی هندی رایگەیاند، مەیمونێك منداڵێكی كوشتووە، كە تەمەنی تەنیا 12 رۆژ بووە.

پۆلیس راشیگەیاند، ئەو مەیمونە لە ناوچەیەكی نزیك شاری ئەگرەی باكووری هندستان ئەو منداڵەی كوشتووە.

چیرۆكی رووداوەكە بەشێوەیەك بووە، كە كۆمەڵێك مەیموون چوونەتە ماڵێكەوە، كە هی خێزانی منداڵەكە بووەو یەكێك لەمەیمونەكان منداڵەكەی لەباوەشی دایكی رفاندووەتە دەرەوەی بەزەویدا رایكێشاوە.

بەهۆی ئەوەی خەڵكی زۆر دوای مەیمونەكە كەوتوون، ئەو مەیمونەش بەردەوام بووە لەراكردن‌و راكێشانی منداڵەكە بەدوای خۆیداو بەو هۆیەشەوە منداڵەكە گیانی لەدەستداوە.

منداڵەكە هەرچەندە بەزوویی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی ئەو زەبرانەی بەهۆی رووداوەكەوە بەر سەری كەوتووە، لەكاتی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە، كە ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

هـ ـ ح