یاریزانە پێكراوەكانی ریاڵ مەدرید دەگەڕێنەوە

وەرزش

16/11/2018‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەكە لەیاریزانان مارسیلۆ و دانی كارڤاخال و ماریانۆ دیازی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید لەپێكانەكانیان چاكبوونەتەوە، كە لەماوەی رابردوو تووشی پێكان بوون.

ئەو یاریزانانە لەدوای چاكبوونەوەیان لەپێكانەكانیان بەشداری راهێنەكانی یانەكەیان كردووەو بڕیارە بۆ یاری هەفتەی 13ی خولی ئیسپانی بەشداری بكەن.

یانەی ریاڵ مەدرید لەهەفتەی 13 لە 24ی ئەم مانگە بەرانبەر یانەی ئیبار یاری دەكات، كە گەڕانەوەی ئەو یاریزانانە گرنگە بۆ یانە مەدریدییەكە.

ریاڵ مەدرید ئێستا لەپلەی شەشەی ریزبەندی خولی ئیسپانییە، كە خاوەنی 20 خاڵەو بە چوار خاڵ لەدوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە.

هـ ـ ح