ترامپ دیزاینەرێكی جانتا دەكاتە باڵوێزی ئەمریكا لەئەفریقا

جیهان

16/11/2018‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، دیزاینەرێكی حانتای گرانبەهای كردە باڵوێزی وڵاتەكەی لەئەفریقای باشوور.

ئەو دیزاینەرە ناوی لانا ماركسەو لەزانكۆیەكی باشووری ئەفریقا خوێندوویەتی، دوو لەو 11 زمانە فەرمییانە دەزانێت، كە لەئەفریقا بەكاردەهێنرێت.

ماركس لەساڵی 1987 لە ویلایەتی فلۆریدا كارگەی دروستكردنی جلوبەرگ‌و جانتای هەبووەو خۆیشی دیزاینەرێكی بەناوبانگ بووە، كە كۆمپانیاكەی ناوبانگی گەرەشی هەبووە.

ماركس ئەندامی "نادی ماری لاگۆ بۆ گۆلف" بووە، كە خاوەندارییەكەی بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەگەڕێتەوەو بەو هۆیەشەوە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا هەبووە.

هـ ـ ح