وڵاتێکی بەخشراو لە سزاکانی ئێران هاوردەکردنی نەوتی لەگەڵ ئێران بەسفر گەیاندووە

جیهان

16/11/2018‌ 1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوردەکردنی نەوتی کۆریای باشوور لە ئێرانەوە لە ماوەی دوو مانگی کۆتادا کە سزاکان لەسەر ئەم وڵاتە دەستی پێکردووە بە سفر گەیشتووە، بەڵام بە ئەگەرێک سەرلەنوێ هاوردەکردنی ئەم بەرهەمە ڕەنگه دەستپێبکاتەوە.

هەرچەندە ئاماری بڵاوکراوەی گومرکی کۆریای باشوور پیشاندەری ئەوەیە کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران، ئەم وڵاتە کڕینی نەوت و غازی شلی لە ئێران لەماوەی دوو مانگی سیپتەمبەر و ئۆکتۆبەر بەتەواوی تاڕادەیەک ڕاگرتووە و بەسفری گەیاندووە. بەڵام لەکەڵ ئەمانەشدا سزاکانی ئەمریکا کە سزا نەوتیەکان سەرەکیترینیان بوون، ڕۆژی چواری مانگی نۆڤەمبێر دەستی پێکرد.

لەگەڵ ئەمانەشدا ئەم هەنگاوەی کۆریا پاش ئەوە دێت کە وڵاتی کۆریا لە ڕیزی ئەو هەشت وڵاتانەی دونیایە کە لە سزاکانی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران بەخشراون و پێش سزاکان ئەم وڵاتە بەرهەمی هاوردەی نەوتی خۆی لەگەڵ ئێران کەمکردەوە، چونکە دڵنیایی تەواوەتییان لەبارەی کاریگەری سزاکانی ئێران مەزندە نەکردبوو و بەدوای بەدیل و جێگرەوەی نەوت و غازی شلی ئێراندا بوون.

لەپاڵ ئەمانەشدا چاوەڕوانییەکان پاش سزاکانیش بۆ ئەوە دەڕۆیشت، نەوت لە بازاڕەکاندا کەم ببێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئاراستەی وەرگرت و  وڵاتانێکی وەکوو سعودیاو ڕوسیا نەوتی جێگرەوەو هەناردەکراوی خۆیان تاڕادەیەک زیاتر خستە نێو بازاڕەکانەوە و ئەم کەمی و بۆشایی نەوتەیان پڕ کردەوە.

ئاماری هاوردەکردنی نەوت و غازی شل بەهۆی کۆریای باشوورەوە لە ئێران هێشتاکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بۆچوونی چاودێران لەسەر هاوردەی غازی شل بەڕێژەیەکی زۆر ڕەنگە بوو بێت، چونکە ئەم وڵاتە بەهۆی پاڵاوگەی تایبەت بەم بوارەوە توانای بەکارهێنانەوەی غازی شلی بەفراوانی هەیە.

هەرچەندە بەڕای چاودێران، ئێران یەکێکە لە ئەندامانی دامەزرێنەری ڕێکخراوی نەوتی ئوپێک و لە ڕابردووشدا لە وڵاتانی کاریگەردانەری ئەم کەرتە سەیرکراوە، بەڵام گەربێت و ڕۆڵی پەراوێزخستنی بەهۆی ئەمریکاوە بەردەوامی هەبێت، دوور نییە کێش و قەبارەی کاریگەری ئەم وڵاتە لە ڕووی پێگەی سیاسی جیهانییشەوە بەرەو لاوازێتییەکی تەواوەوە پەلبهاوێت.
هـ ـ ر

بەپەلە