شارپرێس:
ڤیدیۆیی
چالاکییەکى گەریلا دژى سوپاى تورک لە سیدەکانی باشووری کوردستان بڵاوکرایەوە کە ١٤
سەربازیش کوژرابوون.
ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی
گەریلا تیڤی چالاکی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ی گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل-
هەپەگە، لە شاخی عەلی درێژ لە ناوچەی سیدەکان-ى سەر بە پارێزگاى هەولێر لە باشووری
کوردستان بڵاوکردەوە.
لەو چالاکییەدا پێنج
سەنگەری سوپای تورکیا تێکشکێندران و ١٤ سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرەش کوژرابوون.
پێشتر لەو بارەیەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، رایگەیاندبوو
"هێزەکانمان ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ٩:٠٠ى سەرلەبەیانى-دا لە
شاخی عەلی درێژ لە هەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان لە دژی سوپای تورکیا چالاکییەکیان
ئەنجامدا".
ناوەندی ڕاگەیاندن و
چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە ئاماژەی بەوەشدابو "لەو چالاکییەدا
گورزی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمن دران و پێنج سەنگەریان تێکشکێندرا و ئەوەندەی
ڕوون بووەتەوە ١٤ سەربازی دوژمنیش کوژراون، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی
جۆری درۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە خرایە خوارەوە".
بۆ بینین ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە...
هـ ـ ر