عێراق گومانی لەدیارنەمانی داهاتی نەوتی هەرێم هەیە

عیراق

17/11/2018‌ 1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی عێراق گومانی لەهەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و داهاتەكەی هەیە، كە نازانێت ئەو داهاتە بۆ كوێ‌ دەچێت.

بەپێی وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكەن، كە چەندین جار بەغدا گومانی خۆی لەدیارنەمانی داهاتی ئەو نەوتە هەناردە كراوە راگەیاندووە.

لەدواین هەڵوێستیش، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە نزیكەی 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بەڵام ئێمە نازانین داهاتەكەی بۆ كوێ‌ دەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان لەساڵی 2014وە دەستی بە هەناردەی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ كردووە، كە داهاتی ئەو نەوتە چەند ساڵێكە كێشەی نێوان هەولێرو بەغدایە.

هـ ـ ح