خامیس رۆدریگز دەگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید

وەرزش

17/11/2018‌ 156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خامیس رۆدریگیزی كۆڵۆمبی‌و یاریزانی خوازراو بۆ یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەكەی خامیس ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

خامیس رۆدریگیز بۆ ماوەی دوو ساڵ لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە، بۆ یانەی بایەرن میونیخ، كە ساڵێكی خواستنەكەی تەواو بووەو ئێستاش لەنیوەی یەكەمی دووەم ساڵی خواستنەكەیەتی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یانەی بایەرن نایەوێت بەو نرخەی ریاڵ مەدرید بۆ فرۆشتنی خامیس دایناوە، ئەو یاریزانە كۆڵۆمبییە بكرێت، بۆیە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری دەبێت.

هـ ـ ح