فەرمی.. ئەڵمانیا بۆ ئاستی دووەمی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا دابەزی

وەرزش

17/11/2018‌ 268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ ئاستی دووەمی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا دابەزی، ئەوەش دوای بردنەوەی هۆڵەندا لەفەرەنسا.

هۆڵەندا شەوی رابردوو بردنەوەیەكی گەورەی بەرانبەر فەرنسای پاڵەوانی جیهان تۆماركرد، ئەوەش بەراهێنەرایەتی رۆناڵد كومان، كە كۆی خاڵەكانی لەكۆمەڵەكەی كردە شەش خاڵ‌و بەیەك خاڵ لەدوای هەڵبژاردەی فەرەنسای پێشەنگەوەیە.

بەو بردنەوەی هۆڵەندا لەفەرەنسا، ئەڵمانیا دابەزی بۆ ئاستی دووەم  (B)، كە لەو كۆمەڵەیە ئەڵمانییەكان تەنیا یەك خاڵیان هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەڵمانیا یارییەكی بەرانبەر هۆڵەندا ماوەو ئەنجامی ئەو یارییەش بەهەر شێوەیەك بێت، نابێتە هۆی مانەوەی ئەڵمانیا لەئاستی دووەمی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا.

بەوەش ئەڵمانیا تەنیا یەك هەلی دەمێنێت بۆ بەشداریكردن لەیۆرۆی 2020، ئەویش بەشداریكردنییەتی لەپاڵاوتنەكانی هەڵبژاردەكانی ئەوروپاو لەوێش دەبێت ئەنجامی باش تۆماربكات.

هـ ـ ح