كوشتنی خاشقچی لەرەتكردنەوەی سعودییە تا دانپێدانانی

جیهان

17/11/2018‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەو كاتەوەی رۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لەكونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ كوژرا، زنجیرەیەك روونكردنەوە لەحكومەتەكەی ریازەوە درا لە رەتكردنەوە تا دانپێدانانی.

تاوانی كوشتنی خاشقچی، كە مانگ و نیوێكی بەسەردا تێپەڕبووە، بەهۆی فشاری نیودەوڵەتییەوە بەتایبەت وڵاتی توركیا و بوونی كۆمەڵێك بەڵگەی حاشاهەڵنەگر، سعودیە ناچاربوو دان بە تاوانی كوشتنی خاشقچی دابنێت.

٥ی تشرینی یەكەم.. لە كونسوڵخانە چووەتە دەر
شازادەی جێنشینی سعودییە محەمەد بن سەلمان بانگەشەی ئەوەی كرد، كە خاشقچی لە كونسوڵخانە چووەتە دەر و رەتی كردەوە كوژرابێت.

٢٠ی تشرینی یەكەم.. لە پێكدادانێكدا گیانی لەدەستداوە
سعودیە رایگەیاند، خاشقچی بە پیلان نەكوژراوە، بەهۆی شەڕێك لەناو كونسوخانە لەگەڵ كارمەندان گیانی لەدەستداوە.

٢٥ی تشرینی یەكەم.. بەر لە كوشتنی پیلانی بۆ دارێژراوە
داواكاری گشتی سعودیە رایگەیاند، بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی لە توركیاوە بەدەستیان گەشتووە بەر لە كوشتنی خاشقچی پیلانی بۆ داڕێژراوە.

٣١ی تشرینی یەكەم.. هاوكاری خۆجێی لەگەڵ نەبووە
سعودیە سەرەتا رایگەیاند، كەسێكی توركیا یارمەتی داون لەتاوانی خاشقچی، دواتر لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا رەتیان كردەوە، كە هیچ كەس لە توركیا یارمەتی دابن.

١٥ی تشرینی دووەم.. تەرمی خاشقچی پارچەكراوە و رادەستی هاوكارە خۆجێیەكە كراوە
سعودیە دانی بەوەدانا، كە تەرمی خاشقچیان پارچە پارچەكردووە و بە دەرزی ماددەی هۆشبەریان لەناو لەشی كردووە بەڕێژەیەكی زۆرو دوای پارچەكردنیشی رادەستی هاوكارە خۆجێیەكەیان كردووە.