شارپرێس:
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی نایه‌وێت هیچ لایه‌نێك له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ په‌راوێز بخات، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنی داهاتوو دۆخی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی:"ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به‌گوێره‌ی بنه‌مای خۆی بێت‌و دۆخی هه‌رێم‌و ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت".
وته‌كانی مه‌حمود محه‌مه‌د له‌كاتێكدایه، كه له‌ئێستادا ته‌نیا یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و حزبی شیوعی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆیان له‌م خوله نوێیه په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاندوه، بڕیاریانداوه به‌شداریی له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پارتی به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پاشان گۆڕان، ده‌ستی به دانوستانه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
ڕ. ج