لێدانێكی تر بۆ بەشەلۆنە

وەرزش

18/11/2018‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرشەلۆنە رووبەڕووی لێدانێكی تر دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی پێكانییاریزانێكی سەرەكی.

ئیڤان راكێتیچی كرواتی ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنەیە، كە تووشی پێكان بووەو بەو هۆیەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ناتوانێت لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە یاری بكات.

پێكانەكەی ئیڤان راكێتیچ لەقاچی راستیدایە، كە ماسولكەكانی تووشی گرژبوون بووە، ئەوەش دوای بەشداری لەیاری هەڵبژاردەی كرواتیاو ئیسپانیا.

پێشتریش فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تووشی پێكان بوو بوو، كە سێ‌ هەفتە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوەو ئەوەش زیانی زۆری بۆ یانە كەتەلۆنییەكە هەیە.

هـ ـ ح