گواردیۆلا دەیەوێت سوود لەكێشەكانی ئیسكۆ ببینێت

وەرزش

18/11/2018‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، دەیەوێت سوود لەو كێشانە ببینێت، كە لەنێوان ئیسكۆ ئاراگۆن‌و یانەی ریاڵ مەدرید هەیە.

پیپ گواردیۆلا دەیەوێت لەرێگەی قۆستنەوەی ئەو كێشانە لەهاوینی داهاتوو ئیسكۆ بكرێت‌و بیگوازێتەوە ریزی یانەی مانچستەر سیتی.

ماوەیەكە كێشە لەنێوان ئیسكۆو ریاڵ مەدرید دروست بووە، ئەوەش بەهۆی ئاستی خراپی ئەو یاریزانە لەیانەكانی یانەی ریاڵ مەدرید.

لەبەرانبەر ئاستە خراپەكەی، یانەی ریاڵ مەدرید تەنیا ئەمساڵی وەك هەل خستووەتە بەردەم ئیسكۆ، ئەگەر هاتوو ئاستی باش نەكات، ئەوە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانەی دەفرۆشێت.

هـ ـ ح

بەپەلە