شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید بەدوای جێگرەوەی دیڤید دیخیای ئیسپانیو گۆڵپارێزی یانەكەی دەگەڕێت، كە لەكۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی تەواو دەبێت.
رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، دەیەوێت بۆ جێگرەوەی دی خیا جۆردان بیكفۆردی ئینگلیزی گۆڵپارێزی یانەی ئیڤەرتۆن بكرێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، رۆشتنی دی خیا لەكۆتایی ئەم وەرزە یەكلابووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تائێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
بیكفۆرد (24 ساڵ) گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایەو لەساڵی 2017وە لەیانەی ئۆڤەرتۆن یاری دەكات، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.
هـ ـ ح