ریزبەندی باشترین هێزە سەربازییە تایبەتەكانی جیهان

جیهان

18/11/2018‌ 7554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
هەموو دەوڵەتێك دەیەوێت هێزێكی تایبەت پێك بهێنێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو چالاكییانەی زۆر مەترسیدارن و لە خراپترین دۆخدان.

باشترین سوپاكان‌و یەكە تایبەتییەكان و رێكخستنیان لەرووی هێزەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بەم شێوەیە دابەشكراوە:

هێزی ئاسمانی تایبەت لە شانشینی یەكگرتوی بریتانی.
ئەم هێزە تایبەتەی بەریتانیا لە ساڵی 1941 و لەكاتی هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهان دامەزراوە، كاری سەرەكی بریتییە لە سەقامگیركردنی ئاسایشی بریتانیا لە میانەی كۆكردنەوەی زانیاری جەنگی و بەشداری كردنە لە رووبەرووبوونەوەی ئەو پلانانەی دژی بریتانیا ئەنجام دەدرێن، جگە لە روبەرو بونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەكانییەوە، سەرەرای ئەوەی پرۆسەی جەنگییش ئەنجام دەدات لەكاتی بەرپابونی جەنگی چاوەڕواننەكراو.

هێزی نیفی سیلزی سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
لەكاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا دروست كراوە و ئاماژەی ناوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ تیقەكانی هێزی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی و سەر بە كەشتیگەلی ئەمەریكین، كارە گرنگەكانی بریتین لە روبەروبونەوەی تیرۆر و كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی چالاكی دەریایی، كارە لاوەكیەكانیشی بریتیە لە رزگاركردنی بارمتەكان و كەسایەتیە بەناوبانگەكان و رێگریكردن لە مامەڵە بە مادە هۆشبەرەكان.

 هێزی دەلتای سەر بەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا
ساڵی 1978 دروست كراوە و سەر بە سوپای ئەمەریكایە، كارەكانی بریتیە لە دەرباز كردنی بارمتەكان و ئەنجامدانی چالاكی بچوك، سەرەرای زانیاری كۆكردنەوەو روبەروبونەوەی تیرۆر.

 جی ئێس جی ئەڵمانی
ساڵی 1973 دروست كراوە لە پاش روداوی میونخ، و سەر بە پۆلیسی فیدرالی ئەلمانیەو روبەروی تیرۆر دەبێتەوەو بارمتەكان رزگار دەكات، لە چالاكیەكانی تری ئەم یەكەیەدا زامن كردنی دامەزراوەو شوێنە هەستیارەكان و چالاكیە گرنگەكانە، و چاودیری كەسایەتیە مەترسیدارەكان دەكات، تاكو ساڵی 2003، 1500 چالاكی ئەنجامداوە.

 جی دەبلیو گرومی پۆلەندی
ساڵی 1990 دروست كراوە، و سەر بە سوپای پۆڵەندیە، و یەكێكە لە پێنج یەكە تایبەتیەكەی كە هەڵدەستن بە بەجێگەیاندنی چالاكی تایبەت لە پشت دوژمنەوە، سەرەرای پرۆسەی روبەروبونەوەی تیرۆر.

ئێس ئێس جی پاكستانی
ئەم یەكە تایبەتە ساڵی 1956 دروست كراوە، و سەر بە هێزە چەكدارەكانی پاكستانە و بەناوی " بنان" دەناسرێ، لەسەر ئاستی جیهان یەكێكە لە یەكە بەهێزەكان و كەسەكانی ناو ئەم یەكەیە بە ئازایەتی و چاونەترس دەناسرێن، لەم بارەیەوە سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین دەڵێت: ئەگەر ئەم یەكەیەم لەبەردەست بوایە جیهانی دەخستە ژێر هەژمونی خۆیەوە.

هێزی گیگنی فەرەنسی
ئەم یەكەیە سەر بە هێزە چەكدارەكانی فەرەنسایە، كارەكانی بریتیە لە دەرباز كردنی بارمتەكان لە فەرەنساو دەرەوەی سنوری وڵاتەكەیان، ئەمەو جگە لە روبەروبونەوەی تیرۆرو جێبەجێكردنی پرۆسەی تایبەت.

هێزی ئیكۆ كوبرای نەمساوی
ساڵی 1978 دامەزراوە، توانایەكی زۆری هەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەخت، بۆ نمونە رزگاركردنی بارمتەكان لە زیندانی " كارلۆ"، سەرەرای بونی توانایەكی زۆر بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر.

جی ئی ئێسی ئیتالی 
ساڵی 1978 دروست كراوەو سەر بە پۆلیسی سەربازیە، كارەكانی زۆر بە وردی و تەواوەتی ئەنجام دەدات لە پرۆسە تایبەت و روبەروبونەوەی تیرۆرو وەڵامدانەوەی خێرا.

ماركۆسی هیندی
ئەم هێزە تایبەتە سەر بەكەشتیگەلی دەریایی هیندەو توانای ئەوەی هەیە كاری جۆری ئەنجامبدات، جگە لە دەربازكردنی بارمتەكان و جێبەجێكردنی چالاكیەكانی بە وردی و كۆكردنەوەی زانیاری و چونە جەنگی دەریایی و زەمینیەوە.

سەرچاوە: پێگەی الصمیم