دی یۆنگ دڵخۆشە بە دەستپێشخەرییەكەی بەرشەلۆنە

وەرزش

19/11/2018‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فرینكی دی یۆنگی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی ئایاكس دڵخۆشە بەدەستپێشخەری بەرشەلۆنە، كە هەوڵی كڕینی دەدات.

دی یۆنگ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە، كە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی پێدەدات‌و دەستپێشخەری كردووە بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

دی یۆنگ دڵخۆشی خۆشی نەشاردەوە، بەیاریكردن لەپاڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی بەرشەلۆنەو راشیگەیاند، ئەوە بۆ ئەو هیواو ئاواتە وەك هەموو یاریزانێكی تر.

ئەو یاریزانە هۆڵەندییە ئەوەشی راگەیاندووە، كە لەكۆتایی ئەم وەرزە بڕیار لەچارەنووسی خۆی دەدات‌و پرسی چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە یەكلادەكاتەوە.

ماوەیەكە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی دی یۆنگ دەدات‌و دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بكاتە یاریزانی یانەكەی.

هـ ـ ح

بەپەلە