شارپرێس:
قوتابخانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین چەندین یاریزانی دروستكردووە، كە بوونەتە جێگەی سەرنجی جیهان، لەناویشیاندا لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە.
لەئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنی میسی، جیهان چاوەڕێی جێگرەوەیەك بۆ ئەو یاریزانە دەكات، كە رەنگە ئەوەش یاریزانێكی ئەرجەنتینی بێت، كە ئێستا لەخولی ئەمریكی یاری دەكاتو ناوی لۆسیانۆ ئەكوستایە.
لۆسیانۆ ئەكۆستا لەدایكبووی ساڵی 1994 ، كە لەخولی ئەمریكی و لەیانەی "دی.سی. یونایتد" لەهێڵی ناوەند یاری دەكات.
ئەكۆستا نازناوی باشترین یاریزانی خولی ئەمریكی وەرگرتووە، دوای ئەوەی لەچەند یارییەك بەشداری كردو چوار گۆڵی تۆماركردو پێنج گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد.
ئەو یاریزانە لەساڵی 2016وە رووی لەیانەی "دی سی یونایتد" بەشێوەی خواستن كردووە، كە پێشتر لەخولی ئەرجەنتینی یاری دەكرد.
لەئێستاداو لەدوای بەشداریكردنی لە 33 یاری خولی ئەمریكی ئەكۆستا بەشداری لە 25 گۆڵ كردووە، كە 10 گۆڵی تۆماركردووەو 15 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووەو چاوەڕێدەكرێت ببێتە شوێنگرەوەی لیۆنێل میسی.
هـ ـ ح