سێكس سەرچاوەی كێشەو تێكدانی پەیوەندی نێوان هاوسەرانە

جیهان

25/11/2018‌ 2938 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك، كە لەسەر 2066 هاوسەری بەریتانی ئەنجامدراوە، سەرچاوەی كێشەی نێوان هاوسەرانی ئاشكراكردووە.

بەپێی توێژینەوەكە، سەرچاوەی سەرەكی كێشەی نێوان هاوسەران، پرۆسەی سێكسە، بەتایبەتی ساردی سێكس.

لەكۆی ئەو كەسانەی بەشدارییان لە توێژینەوەكە كردووە، 45% كێشەی ساردی سێكسیان هەبووەو هەموو ئەو كەسانەش بەو هۆیەوە كێشەی هاوسەرییان بۆ دروست بووە.

ئەنجامی توێژینەوەكە لەپێگەی BBC Radio 5 Live بڵاوبووەتەوە، كە لەتوێژینەوەكە ئەوەش ئاشكراكراوە 32% ئەو كەسانەی بەشداری توێژینەوەكەیان كردووە، لەیەك جیابوونەتەوە.

هـ ـ ح