شارپرێس - حلمى ره‌سول ره‌زا
"ئه‌وروپا پێویستى به سوپایه‌كى تایبه‌ته نه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی روسیا به‌ڵكو بۆ رزگاربونى له ناتۆ" ئه‌مه ناونیشانى وتارێكى ئه‌لكسه‌نده‌ر كۆتس ه له رۆژنامه‌ى " كومسۆمۆلسكایا برافدا"، ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نساو ئه‌لمانیا بۆ پێك هێنانى سوپایه‌كى ئه‌وروپى.
له وتاره‌كه‌دا هاتوه "سه‌ركرده‌كانى فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا داواى دامه‌زراندنى سوپایه‌كى یه‌كگرتوى ئه‌وروپى ده‌كه‌ن؛ له‌سه‌ره‌تادا ئیمانۆیل ماكرۆن ئه‌مه‌ى راگه‌یاند، ئه‌وه‌شى گوت ئه‌م سوپایه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى بمانپارێزێ له چین و روسیا‌و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م بۆچونه له‌لایه‌ن راوێژكارى ئه‌ڵمانیاوه پشتگیرى لێ كرا".
هه‌رچی سه‌رۆكى روسیا بو ده‌رباره‌ى ئه‌م هه‌نگاوه پێى وابو هه‌نگاوێكى زۆر ئاساییه و له‌و باره‌یه‌وه گوتى " بروام وایه ئه‌م پرۆسه‌یه ئاساییه و پۆزه‌تیڤه له روى به‌هێزكردنى جۆرێتى جه‌مسه‌ره‌كان له جیهاندا.
له پاش هه‌ڵبژاردنى تره‌مپ، دۆخى ناتۆ به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گۆرانكارى به‌سه‌ردا هات، چونكه واشنتن وه‌ك پێشتر پاڵشتى ناتۆى نه‌ده‌كردو تێچوه زیاده‌كانى كه‌وته سه‌ر شانى وڵاته ئه‌وروپیه‌كان، كه له راستیدا هاوپه‌یمانى ناتۆ به نمره یه‌ك خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى واشنتن ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه، شاره‌زایه‌كى بوارى سه‌ربازى و سه‌رۆكى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى كێشه پراكتیه‌كیه گشتیه‌كان، ئه‌لكسانده‌ر گیلین بۆ هه‌مان رۆژنامه ده‌ڵێت " وا ده‌رده‌كه‌وێت ئێوه (ئه‌وروپیه‌كان) زۆرتان لێكراوه پاسه‌وانێتى خۆتان پاره‌دار بكه‌ن، چونكه په‌یكه‌رى ناتۆ له ئه‌وروپا به‌ماناى سیاسى په‌تى پاسه‌وانه، ئایه ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا مافیان له‌ناو ئه‌م كوتله‌یه‌دا هه‌یه، من قسه له‌سه‌ر وڵاتى وه‌ك ئیستوانیا ناكه‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتو بێت له دامه‌زراندنى سوپاكه‌ى، ئه‌وا به‌شێك له‌سه‌روه‌ریه‌كه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌مه كێشه‌ى ژیانه، لئه‌م فكره‌یه رێكه‌وت نیه و له پاش ئه‌وه هات تره‌مپ رایگه‌یاند كه له په‌یماننامه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆكێته مامناوه‌ندى و كورت مه‌وداكاندا ده‌كشێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌وروپاى له ژێر ئامانجى رۆكێته روسیه‌كاندا به‌جێهشت.
دیاره كه پێك هێنانى سوپایه‌كى ئه‌وروپى ته‌نها ئامانجى سه‌ربازى ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ره‌هه‌ندێكى سیاسیشی هه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه وا پیشانى هاوڵاتى ئه‌وروپی ده‌دات؛ ئه‌وروپا سه‌ربه‌خۆیه ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه پیكه‌وه به‌ستنى به‌رلین و فه‌ره‌نسا پیشانده‌دات به‌وه‌ى درز كه‌وتۆته ناو یه‌كێتى ئه‌وروپا.