شارپرێس:
توێژينه‌وه‌يه‌كى
زانستى تازه ده‌ريخستووه ئه‌و ژنه دووگيانانه‌ى كافائين به‌كاردينن كه له
چاو قاوه‌دا هه‌يه ، قه‌باره‌ى منداڵه‌كانيان بچوكتر ده‌بێت به به‌راورد به‌و
ژنانه‌ى ئه‌و مادده‌يه به‌كارناهێنن له ماوه‌ى سكپڕيدا و به‌تايبه‌تيش له مانگى
يه‌كه‌م ، ئه‌مه‌ش واى له پزيشكان كرد هانى ژنان بده‌ن تا دواى منداڵبوون خۆيان
له‌و مادده‌يه بپارێزن.
كۆلێژى ئه‌مريكى
پزيشكى بۆ له‌دايكبوون و نه‌خۆشييه‌كانى
ژنان گه‌يشته ئه‌و ڕاستييه‌ى كه مه‌ترسييه‌كانى زوو له‌دايكبوون يان ئه‌و
منداڵانه‌ى كێشيان كه‌مه لاى ئه‌و ژنانه زياتره كه رۆژانه كه‌متر له 200
مليگرام كافايين به‌كاردێنن.
"لينج وي تشين"
ى سه‌رۆكى تيمى لێكۆڵينه‌وه‌كه كه تويژه‌ره‌ه له زانكۆى دبلن له ئيرله‌ندا له
نامه‌يه‌كى ئه‌له‌كترۆنيدا گووتى"له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و حاڵه‌ته جێگيرانه‌ى
تێبينيمان كردووه و چونكه زۆريك له دۆخه‌كانى سكپڕى پێشتر به‌نامه‌ڕێژى بۆ نه‌كراوه
، ئامۆژگارى دووگيان و ژنان ده‌كه‌ين كه ئاره‌زووى منداڵبوونيان هه‌يه كه‌متر
قاوه و چا بخۆنه‌وه كه مادده‌ى كافايين يان تێدايه".
ده‌شڵێت توێژينه‌وه‌كه
ناتوانى په‌يوه‌ندى نێوان هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كه شيبكاته‌وه.
تشين و هاوڕێيانيشى ده‌ڵين زۆرێك له توێژينه‌وه‌كانى پێشوو بوونى مادده‌ى
كافايينيان له منداڵداندا به نه‌رێنى وه‌سف كردووه.
له زۆرينه‌ى ئه‌و توێژينه‌وانه‌شدا
قاوه خورادنه‌وه سه‌ره‌كييه‌كه بوو كه كافايينى تێدايه.
له كاتى توێژينه‌وه‌كه‌دا
تيمه‌كه‌ى تشن له ئێرله‌ندا پشكنينيان بۆ 941 دايك و منداڵ كرد كه له‌وێ خه‌ڵك
زياتر چا ده‌خۆنه‌وه وه‌ك له قاوه. زياتر له نيوه‌ى دايكان به‌شدارى توێژينه‌وه‌كه
زياتر چاخۆره‌وه بوون و 40% يان قاه‌خۆره‌وه بوون. خواردنى هه‌ر 100 گرام
كافايينى ڕۆژانه له‌ماوه‌ى 3 مانگى يه‌كه‌مى سكپرى كيشى كۆرپه‌له‌كه 72 گرام كه‌مده‌كاته‌وه
و وا ده‌كات زووتريش له‌دايك بێت.
توێژره‌وان بۆيان ده‌ركه‌وت
ئه‌و ژنانه‌ى ڕێژه‌يه‌كى زۆر كافايين به‌كاردێنن كێشى منداله‌كانيان نزيكه‌ى 170
گرام دابه‌زيووه به به‌راورد به‌و ژنانه‌ى ڕێژه‌يه‌كى كه‌متريان به‌كارهێناوه.
لێره‌شدا جياوازى نييه له‌وه‌ى كافايينه‌كه له‌قاوه‌دابێت يان له چادا.
تشن ڕوونيشيكرده‌ووه
كه"به‌كارهێنانى ڕێژه‌يه‌كى زۆرى كافايين ڕه‌نگه ببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى
هاتنى خوێن بۆ وه‌ڵاش كه كۆرپه‌له‌كه‌ي تيدا جێگيره و له‌وانه‌شه له دواتردا
كار بكاته سه‌ر گه‌شه‌ى منداڵه‌كه" . ده‌شڵێت" كافايين ده‌توانى به
ئاسانى وه‌ڵاش ببڕێت و بچێته ناو له‌شى كۆرپه‌له‌كه‌وه و له‌ناو شانه‌كانى له‌شيدا
كه‌له‌كه بێت".
تويژينه‌وه‌يه‌كى
پێشووى سويديش كه له گۆڤارێكى زانستى ( نيو ئنگڵاند جۆرناڵ ئوف ميديسن)
بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕايگه‌ياندبوو كه" خواردنه‌وه‌ى زياتر له 5 كۆپى قاوه له
رۆژێكدا مه‌ترسى له‌باربردنى منداڵ زياد ده‌كات له 3 مانگى يه‌كه‌مى ماوه‌ى
سكپڕيدا. توێژينه‌وه‌ى ديكه‌ى زۆرىش ده‌ڵێن په‌يوه‌ندى هه‌يه له نێوان خواردنه‌وه‌ى
كحول و له‌بارچوون".
توێژه‌ره‌وه ئه‌مريكييه‌كان
هۆشداريانداوه كه خواردنه‌وه‌ى دوو كوپ قاوه يان زياتر له رۆژێكدا ده‌بێته
هۆى له‌بارچوون ، بۆيه وا باشه ته‌نها كوپێك بخورێته‌وه يان به‌درێژايى ماوه‌ى
سكپرى ژنان نه‌يخۆنه‌وه.
هـ ـ ر