شارپرێس:
ئەلێکسیس سانچێزى
چیللى لە بەجێهێشتنى مانچستەر یونایتد نزیکبووەتەوە و ئەگەر هەیە پەیوەندى بە
پاریس سان جێرمانەوە بکات.
ڕۆژی پێنجشەممە رۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە "سانچێز
سورە لەسەر بەجێهێشتنى یانەى مانچستەر یونایتد، بەهۆى کەم بەشداریکردنیەوە لە
یارییەکانى یانەکەی و تێکچوونى پەیوەندییەکانى لەگەڵ خۆسێ مۆرینیۆى راهێنەردا".
رۆژنامەی میرەر ئاماژەى بەوەداوە "دۆخەکە قورستر بووە بەهۆى بەشدارینەکردنى
سانچێز بەرامبەر یانەى یۆنگ بۆیز لە چامپیۆنز لیگدا و هێرشبەرە چیللیەکە بە
هاوکارەکانى راگەیاندووە دەیەوێت بڕوات و رووى داهاتووشى بەرەو یانەى پاریس سان
جێرمانە".
سانچێزى ٢٩ ساڵ لە گواستنەوەى زستانەى رابردوودا بە گرێبەستێکى
ئاڵوگۆڕپێکردن لەگەڵ هنریک مخیتاریان لە ئارسناڵەوە پەیوەندى بە مانچستەرەوە کرد و
تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستى راستەقینەى خۆى پێشکەش بکات.
هـ ـ ر