نهێنی وێنەكەی میسی‌و زەیدان

وەرزش

03/12/2018‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی ئیسپانی نهێنی ئەو وێنەی ئاشكراكرد، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و زەینەدین زەیدانی فەرەنسی كۆكردبووەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كۆمەڵێك لەئەستێرەكانی جیهان لەوانەش میسی‌و زەیدان بەشدارییان لەپرۆژەیەك بەناوی  otro كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، پرۆژیەكە سیستەمێكی ئەلیكترۆنییە، بۆ سەیركردنی یارییەكان‌و ئەو ئەستێرانەش بۆ ریكلامكردنی بەشدارییان كردووە.

جگە لەمیسی‌و زەیدان، نیماری ‌و پێكهام‌و ئیریك كانتۆناو چەند یاریزانێكی تر بەشدارییان لەپرۆژەكە كردووە، وەك لەم وێنانە دەبینرێت.