شارپرێس:
پاش چه‌ندین ساڵ له مانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌نجام پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا، یاریكه‌رێكی دیكه بۆ نێو گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم بهێنێته پێشه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2018/12/3 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی مه‌سرور بارزانی وه‌ك كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ڕاسپارد، هاوكات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت-یشی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ڕِاسپارد.
كۆتایی سه‌رده‌می "ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی"و سه‌ره‌تای سه‌رده‌می "باڵی هه‌ڵۆكان"
پارتی دیموكراتی كوردستان هاوشێوه‌ی به‌شێكی زۆر له حزبه‌كانی باشووری كوردستان، دووچاری دابه‌شبوون به‌سه‌ر فره جه‌مسه‌ریدا بووه، كه جه‌مسه‌ره‌كانی نێو ئه‌و حزبه به سه‌ر نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیدا دابه‌شبووه‌و ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به جه‌مسه‌ری "ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانیی" و ئه‌وه‌ی دووه‌میش به "باڵی هه‌ڵۆكان ناسراوه".
ئه‌وه‌ی وایكردووه ململانێ نێوخۆییه‌كانی پارتی هاوشێوه‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ نمونه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به زه‌قی نه‌بیندرێت، مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌یه له ژیاندا، كه بۆ پارتی بووه‌ته خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و بڕیارده‌ر.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆتایی به سه‌رده‌می ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانیی هێنا، ده‌رگای به‌ڕووی سه‌رده‌می باڵی هه‌ڵۆكاندا كرده‌وه، كه تا چوار ساڵی داهاتوو نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێم له‌نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه دابڕێژن.
مه‌سرور بارزانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به موڵكی خۆی ده‌زانێت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، یه‌كێك له ئه‌جێندای كاره‌كانی مه‌سرور بارزانی وه‌ك كاندیدی ڕاسپێردراوی پارتی بۆ پێكێهانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له ساڵانی ڕابردوودا زۆر هه‌وڵی بۆ ده‌دا كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆسه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام له‌لایه‌ن باڵی هه‌ڵۆكانه‌وه به توندی دژی وه‌ستانه‌وه، ئێستا مه‌سرور بارزانی كه خۆی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خۆی ده‌گوازێته‌وه.
مسعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره( 68 ) له 30/ 4/ 2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان، مه‌سرور بارزانی به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراند، كه دامه‌زراوه‌كه ته‌نیا سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌یتوانی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدات، واته له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تیشه، به‌وه‌ش مه‌سرور بارزانی له چوار ساڵی داهاتوودا دوو نیشانه ده‌پێكێت، هه‌م ده‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌م ئه‌و پۆسته هه‌ستیاره‌ش له‌ژێر چاودێری خۆیدا‌و به‌دانانی كه‌سێكی ڕووكه‌ش ده‌هێڵێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك كێك له‌نێوان دوو ئامۆزاكه‌دا به‌شده‌كرێت
ئێستا كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سڕكراوه، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاكانی له‌نێوان په‌رله‌مان‌و حكومه‌تدا دابه‌شكراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت له‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌فه‌رمی له‌نێوان دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی حكومه‌تدا دابه‌ش بكات، به‌شێوه‌یه‌ك، نێچیرڤان بارزانی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها نه‌بێت.
پارتی تیمه ئه‌منیه‌كه‌ی له‌حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌گۆڕێت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، پارتی بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆ بۆ پۆسته‌كه‌ی كاندید ناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌شوێنی ناوبراو نه‌زهه‌ت حالی، به‌رپرسی پاراستنی ئه‌و حزبه ده‌كاته وه‌زیری ناوخۆ.
دانوستانی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئامۆزاكانی نێو یه‌كێتی سه‌خته
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانیدا كێشه‌یه، شاندی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بریتییه له (بافڵ تاله‌بانی، لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌عدی پیره).
سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه، پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، زۆرینه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌میدیاكان و لێدوانه‌كانی، هێرشكردنه سه‌ر به‌شێك له به‌رپرسانی نێو یه‌كێتی بوون، كه ئه‌و به "خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر" ناویده‌بردن، به‌ڵام ئێستا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوو ئامۆزاكه‌ی نێو یه‌كێتیدا دابنیشێت.
كۆتایی سه‌رده‌می ئاشتی هه‌ورامی‌و دۆسیه شه‌خسیه‌كانی
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی ژیانی تایبه‌تی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، ڕایگشتی و میدیاكانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، كه چاودێران وایده‌بینن، ئه‌وه هه‌وڵێكی باڵی هه‌ڵۆكان بێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌ورامی له پۆسته‌كه‌ی له‌كابینه‌ی نوێ حكومه‌تدا، چونكه له‌ڕابردووشدا ئه‌و ده‌نگانه‌ی نێو پارتی كه داوای دورخستنه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامیان ده‌ركرد، ئه‌وانه بوون كه له باڵی مه‌سرور بارزانیه‌وه نزیك بوون.
په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی كێشه‌یان نیه
به‌وته‌ی به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان، یه‌كێك له‌به‌رپرسه سه‌ره‌كیه نه‌یاره‌كانی په‌كه‌كه له‌نێو پارتیدا، نێچیرڤان بارزانیه، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكایه‌تی ناوبراو له توركیا‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له‌سه‌رده‌می مه‌سرور بارزانیدا، جیاوازتر بێت له‌سه‌رده‌می ئامۆزاكه‌ی.
مامه‌ڵه‌ی دوو ئامۆزاكه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه به میدیاكانیانه‌وه به‌ڕوونی ده‌بیندرا، به‌شێوه‌یه‌ك كه میدیاكانی نزیك له مه‌سرور بارزانی به‌ئاسانیی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕووماڵی ڕووداوه‌كانیان ده‌كرد، له‌به‌رامبه‌ردا زۆركات ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی نێو میدیاكانی نێچیرڤان بارزانی له ڕۆژائاوای كوردستان ده‌ستگیرده‌كران.
مانه‌وه‌ی بارزانی باوك وه‌ك مه‌رجه‌ع
گه‌رچی هێنانه پێشه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی چوار ساڵی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گۆڕانكارییه‌كی نوێیه، به‌ڵام ناكه‌ته دوركه‌وتنه‌وه‌ی (ئه‌بو مه‌سرور) كه به‌رپرسه عێراقیه‌كان له‌بۆنه جیاوازه‌كان به‌وشێوه‌یه ناوی مه‌سعود بارزانیان ده‌هێنا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، بۆ چوارساڵی داهاتوو مه‌سعود بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی بڕیاردانی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه مه‌سرور بارزانی، نه نێچیرڤان بارزانی خاوه‌نی بڕیاردانی ڕه‌ها نه‌بن، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ بارزانیدا.
باڵه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و دزه‌پێكردنی تۆماره ده‌نگیه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌ساڵانی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین جار گرژیی به‌خۆیه‌وه بینیوه، یه‌كێك له‌و ڕوداوانه‌ی كه ململانێكانی نێوان نێچیرڤان بارزانی‌و مه‌سرور بارزانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان برد، ده‌ستكاریكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فای ڕێكخه‌ری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی نزیك له‌نێچیرڤان بارزانی، ئه‌و كاره "له‌لایه‌ن باڵی مه‌سرور بارزانی"یه‌وه ئه‌نجامدراوه.
باڵه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی پێیان وابوو بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، ده‌بێته هۆی تێكدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، هاوكات كاریگه‌ری بۆسه‌ر كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت، چونكه پاش ئه‌و تۆماره ده‌نگیانه كۆمپانیاكان ڕه‌نگه ئاراسته‌ی كاركردنیان له‌هه‌رێم گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێكی دیكه بوو له‌و گورزانه‌ی، كه باڵی هه‌ڵۆكان (باڵه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی) له‌باڵه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیاندا، ته‌نانه‌ت شه‌وی ماڵئاوایكردنی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌حكومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی هه‌رچوار وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕانی كردووه‌و پێی ڕاگه‌یاندوون، "شته‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا بووه".
ته‌نانه‌ت له‌پاش دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه ئه‌وان له‌نێوان خراپ‌و خراپتریندا، خراپیان هه‌ڵبژرادووه، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی پارتی هه‌ڵه‌بووه، به‌ڵام ده‌كرا خراپترینیش ڕوبدات.
مه‌سرور بارزانی كێیه؟
مه‌سرور مسعود مسته‌فا بارزانی، له 1969/3/2 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له‌دایكبووه، له هاوینی ساڵی 1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به پارتییه‌وه كردوه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌واوكردوه، ، كه ئه‌وكات له‌وێ ئاواره بوو.
له‌ساڵی 1992 مه‌سرور بارزانی له واشنتۆن به‌كالۆریۆسی له لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ستهێناوه، پاشان بڕوانامه‌ی ماجستێر له‌زانستی ئاشتی و ناكۆكییه‌كانی خوێندووه.
ساڵی 1998 دوای ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌شداری له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و به ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه و بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه.
له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێناو به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
ڕ . ج