بڕیارێک لەبارەی شۆفێرانەوە دراو لەمەودوا بەنزینی 750 دیناری بەم کەسانە نادرێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 11243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی سوتەمەنی قەزای کۆیە رایگەیاند، بڕیاردرا بۆ لەمەودوا ئۆتۆمبێلە بێسەرەتان بەنزینی 750 دیناری حکومیان پێنەدرێت.

لیژنەی سوتەمەنی قەزای کۆیە لەئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت،  بەمەبەستی چارەسەرکردنی وەرگرتنی بەنزین و کەمکردنەوەی نۆرەی بەنزین لەسنوری قەزای کۆیە، بڕیاردرا بۆ لەمەودوا:

1. بەنزین بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە ساڵانەمەکە بەناوی خاوەنەکەیەتی یاخود بریکارنامەی هەیە  و هاوتا بێت لەگەڵ ناوی کارتی نیشتمانی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی.

2 . بەهیچ جۆرێک بەنزین بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نادرێت.