شارپرێس:
زانایانى په‌یمانگه‌ى "كورتشاتوفسكى" روسى رێگه‌یه‌كیان په‌ره‌پێدا بۆ زانینى ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زى به‌كاهێنه‌رانى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
رۆژنامه‌ى "ئزفیستیا" ى روسى باسى له‌وه كرد، ئه‌و رێگایه ته‌مه‌نى نوسه‌رى ده‌قه‌كان به وردى له 80% دیارى ده‌كات، هه‌رچه‌نده بیه‌وێ ئه‌و راسته‌یه ده‌رباره‌ى خۆى بشارێته‌وه.
به‌رنامه‌كه روكه‌شى زمانه‌وانى نوسینى ده‌قه‌كه و بابه‌تێتى و شێوه‌ى قسه‌كردنه‌كه له به‌رچاو ده‌گرێ و هه‌ڵده‌ستێ به شیكاركردنى وشه‌به‌كارهێنراوه‌كان به به‌رده‌وامى و رێسا گشتیه‌كان.
به گوێره‌ى قسه‌ى زاناكان، ئه‌م رێگه‌یه به‌شێكه له پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره بۆ دیاریكردنى ناسنامه‌ى كه‌سێكى نادیار. پێشتر ئه‌و زانایانه به‌رنامه‌یه‌كیان داڕشتبو بۆ دیاریكردنى ره‌گه‌زى به‌كاهێنه‌ر (مێ –نێر) له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ڵام ئێستا له‌و رێگه‌یه‌وه ئاستى زانستى به‌كارهێنه‌رو چالاكیه‌كانى و شوێنى نیشته‌جێبوونى ده‌زانرێ.
ده‌كرێ ئه‌م رێگه‌یه به‌كاربهێنرێ بۆ دیاریكردنى ناسنامه‌ى به‌كارهێنه‌ر بۆ نیازى "هێمنانه"، یاخود بۆ نمونه : بۆ زیادكردنى نمایش و ریكلامه‌كان، سه‌ره‌راى سه‌لامه‌تى زیاتر، چ له ئینته‌رنیت یاخود ژیانى ئاسایی‌دا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌م رێگایه ده‌بێته مایه‌ى سنوردانان بۆ چالاكیه‌كانى ته‌ڵه‌كه‌بازى و تاوانباره‌كانى ئینته‌رنێت و شیكاركردنێكى جۆرى ئه‌نجامده‌دات بۆ نامه نادیاره‌كان، ئه‌و نامه‌و چالاكیانه‌ى هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تى گشتى. له هه‌مان كاتدا رێگا پێشكه‌وتوه‌كان له‌تواناى دایه چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و چالاكى هاوڵاتیان بزانێت.
ڕ . ج