شارپرێس:
خۆپیشانده‌رانی به‌سره هێرشیانكرده سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق‌و داوای جێهێشتنی شاره‌كه‌یان لێ‌كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، تیایدا خۆپیشانده‌رانی به‌سره به‌توڕه‌ییه‌وه داوا له فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كه‌ن شاره‌كه‌یان جێبهێڵێت، هه‌روه‌ها چونه ئه‌و هۆتێله‌ی ناوبراوی تیادا مایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا فوئاد حوسێن له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، "دیراسه‌ی داواكاریی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین" هاوكات داواكارییه‌كانیشی به ڕه‌وا زانی.
ڕ . ج