شارپرێس:
راپرسیه‌ك ئاشكرایكرد، هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا گه‌شبینترین كه‌سن به داهاتویان به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ئه‌وروپیه‌كاندا.
له راپرسه‌كه‌دا كه كۆمپانیاى "نیلسن" بۆ لێكۆڵینه‌وه له بازار ئه‌نجامى داوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌ڵمانه‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كاندا به پۆزه‌تیڤ سه‌یرى كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، و 69% ى ئه‌وانه‌ى راپرسیه‌كه ده‌یانگرێته‌وه له ئه‌لمانیا واى ده‌بینن دۆخى ماره‌كانیان باشه یاخود زۆر باش ده‌بێت له ماوه‌ى 12 مانگى داهاتودا، كه‌چى رێژه‌ى ئه‌م پێش بینیه بۆ ئه‌وروپیه‌كانى تر ته‌نها 40% دا بوه.
ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى راپرسیه‌كه، سه‌رۆكى لقى كۆمپانیاى "نیلسن" له ئه‌ڵمانیا "ئه‌نجو شیر" ده‌ڵێت:"ئه‌ڵمانه‌كان گه‌شبینن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بونى به‌كاربردنه‌كانیان" و به‌كاربه‌ره‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵه توانیویانه پارێزگارى له‌و شوێنه‌ى خۆیان بكه‌ن، به‌وه‌ى یه‌كێكن له‌و پێنج گه‌له‌ى ئه‌وروپا كه گه‌شبینن به داهاتویان. هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و راپرسیه، دانیماركیه‌كان و چیكى و ئێرله‌ندیه‌كانیش له ئه‌لمانه‌كان زیاتر گه‌شبینن.
كۆمپانیاى نیلسن ماوه‌ى 13 ساڵه به شێوه‌یه‌كى رێكخراو وردبینى ده‌كات له بۆچونى به‌كاربه‌ره‌كان له 64 ده‌وڵه‌تدا ده‌رباره‌ى كاره‌كانیان و دۆخى داراییان و ئاماده‌بونیان بۆ خه‌رج كردنى پاره، پاشان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێته پێنوێن بۆ متمانه‌ى به‌كار به‌ره‌كان.
به گوێره‌ى راپرسیه‌كه، 60% ئه‌لمانه‌كان واى ده‌بینن دهۆخى داراییان له داهاتویه‌كى نزیكدا باش یاخود زۆر باش ده‌بێت، له كاتیكدا 46% ى ئه‌وروپیه‌كان ئه‌م پێشبینیه بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌واته جێگاى سه‌رسوڕمان نیه كه زه‌وقى كڕین لاى ئه‌ڵمانه‌كان به روونى به‌سه‌ر ئه‌وروپیه‌كانه‌وه دیاره.
ئه‌ڵمانه‌كان واى به‌باش داده‌نێن ئه‌و پارانه‌ى ده‌مێنێته‌وه لایان له گه‌ڕان و گه‌شتدا خه‌رجى بكه‌ن له بۆنه‌و پشوه‌كاندا یاخود جل و به‌رگى نوێى پێ بكڕن.
له ئێستادا ئه‌ڵمانه‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى وڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپادا كه‌متر پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك بژارده‌ى یه‌كه‌م ته‌نها 26% ى ئه‌لمانه‌كان پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه له ژیانى رۆژانه‌دا خه‌رجى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م بژارده‌یه رێژه‌كه‌ى ده‌گاته 40% له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا.
ڕ . ج