سەرۆكی مەكسیك فڕۆكەكەی سەرۆكایەتی بۆ فرۆشتن نمایش دەكات

جیهان

04/12/2018‌ 845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیمی سەرۆكی مەكسیك ئەندریس مانوێل لوپێز ئۆبرادۆر فڕۆكەكەی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان بۆ فرۆشتن نمایشكرد.

تیمەكەی سەرۆكی مەكسیك، بەهۆی ئەو بەڵێنەی ئەو سەرۆكە لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دایبووی ئەو فڕۆكەیان نمایشكردووە بۆ فرۆشتن‌و دەیانەوێت بیفرۆشن.

تیمەكە لەئێستادا سیانەی فڕۆكەكە دەكەن‌و لەدوای ئەو پرۆسەیەش هەڵدەستن بەفرۆشتنی فڕۆكەكە، كە پێشتر ئەو فڕۆكەیە بە 218 ملیۆن دۆلار كڕاوە.

فڕۆكەكە لەجۆری "بۆینگ 787-8 "، كە كۆتا گەشتی لەهەفتەی رابردوو ئەنجامدا، كە سەرۆكی مەكسیك بۆ ئەرجەنتین گەشتی پێئەنجامدا.

هـ ـ ح