شارپرێس:
له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه روویداوه به‌هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخرا.
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەشت وەزیری كابینەی عادل عەبدولمەهدی به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و پێشوییه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووجار دواخرا، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه له‌نێوان په‌رله‌مانتارێكدا كۆبوونه‌وكه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوبووكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ندی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخرا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند فراكسیۆنێك بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
هاوكات جگه له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بوون، ئه‌وانیش دوو په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوون.
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی 167 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێێكرد به‌هۆی دروستبوونی پشێویی و ئاڵۆزییه‌وه كۆبونه‌وه‌كه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه 6ی مانگ دواخرا.
ه.م