شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئەو فەوزایەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە پەرلەمانی عێراق دروست بوو رێگر بووه لە تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەته‌كه‌ی.
عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌شت كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بدات رایگه‌یاند، "ئەو فەوزایەی لە پەرلەمانی عێراق دروست بوو رێگر بوو لە تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەت".
عادل عەبدولمەهدی هه‌روه‌ها داوای له په‌رله‌مانی عێراق كرد واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ته‌واوكردنی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی دیاریبكرێت.
راشیگه‌یاند، "كار بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پۆستە مەدەنی و سەربازییەكان دەكەین، هه‌روه‌ها دەستمان بە سەرژمێری ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست كردووه كه بەكرێی رۆژانە كاردەكەن، ئه‌وه‌ش بەمەبەستی دامەزراندنیان".
له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه روویداوه به‌هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخرا.
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەشت وەزیری كابینەی عادل عەبدولمەهدی به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و پێشوییه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووجار دواخرا، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه له‌نێوان په‌رله‌مانتارێكدا كۆبوونه‌وكه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخرا.
ه.م