لوبنان ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەڵدەگرێت

عیراق

05/12/2018‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لوبنان، جبران باسیل كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكە تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كراوەو تێدا بڕیاری ئەوەش دراوە، كە لوبنان لەمەولا ڤیزە لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەڵبگرێت.

هەروەها لەكۆبوونەوەكە باسی ئەوەش كراوە، كە هەردوو وڵات لەمەولا گەشە بە بازرگانی نێوانیان بدەن‌و بۆ ئەوەش لیژنەیان راسپاردووە دەست بەكار بكەن.

هـ ـ ح